ڕاوێژکاری بازاڕگەری بە دڵ — پشتیوانی بێ بەرامبەر بۆ گەنجان و خاوەن پڕۆژە نوێیەکانی نیشتمان.
من بە خۆبەخشانە و بێ هیچ بەرامبەرێک، یارمەتی ئەو گەنجانە دەدەم کە پڕۆژە یان بیرۆکەیەکیان هەیە بەڵام نازانن لە کوێوە دەست پێ بکەن. یەکەم هەنگاوم تەنها ئامۆژگاری گشتی نییە — قووڵ دەچمە ناو پڕۆژەکە: بازاڕ، جەماوەر، بەرهەم و ئەو پەیامەی کە دەبێت بگەیەنرێت.
ئامانجم پارە نییە — ئامانجم ئەوەیە کە گەنجانمان بە متمانەوە کارەکانیان دامەزرێنن و گەشە بکەن. کات، ئەزموون و زانیارییەکانم بە دڵنیاییەوە لەگەڵیان دابەش دەکەم، چونکە بڕوام وایە گەشەی گەنجان گەشەی نیشتمانە.
هەموو ئەم هاوکارییانە بە خۆبەخشانە و بێ بەرامبەرن — بۆ گەنجان و پڕۆژە بچووک و نوێیەکان.
شیکردنەوەی پڕۆژە، بازاڕ، کڕیار، پەیام و خاڵە بەهێزەکان بۆ ئەوەی ڕێگاکەت ڕوون بێت.
دروستکردنی پلانێکی ڕوونی گەشەپێدان بۆ پڕۆژەکەت، بە هەنگاوی کرداری.
باشترکردنی ناسنامەی پڕۆژە و شێوازی دەرکەوتنی لای خەڵک بە جوانی و جیاوازی.
بیرۆکەی ناوەڕۆک و بازاڕگەری گونجاو لەگەڵ جەماوەری ڕاستەقینەی پڕۆژەکەت.
گۆڕینی شڵەژان و بیرۆکەی پەرتەوازە بۆ پلانێکی ئاسانی جێبەجێکردن.
پشتگیری گەنجان لە بڕیارە بازاڕگەری و بازرگانییەکانیان، بە دڵ و بێ بەرامبەر.
نموونەیەک لەو کارانەی کە لەگەڵ گەنجان بە خۆبەخشانە کراون و ڕوونی و گەشەیان هێناوەتە کایەوە.
دروستکردنی ناسنامەیەکی ڕوون و جیاواز بۆ پڕۆژەیەکی نوێ، لە لۆگۆوە تا پەیامی سەرەکی.
ناسنامەیەکی جوانتردانانی پلانێکی بازاڕگەری مانگانە بۆ زیادکردنی کڕیار و فرۆش بە بودجەیەکی ڕێکخراو.
گەشەیەکی بەهێزترپلانێکی ناوەڕۆکی مانگانە کە دەنگ و شێوازی براندەکە ڕوون دەکاتەوە بۆ جەماوەر.
پەیوەندییەکی نزیکتروردبوونەوە لە سەرچاوەی داهات، تێچوو و هەلەکان بۆ بڕیاری دروستتر.
ڕوونی زیاترڕێکخستنەوەی شێوازی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان تا کڕیار بە ئاسانی تێبگات.
ڕێکخستنی باشترگۆڕینی کۆمەڵێک بیرۆکەی پەرتەوازە بۆ پلانێکی ڕوونی دەستپێک و هەنگاوەکانی.
دەستپێکێکی ڕوونتر١٠٠٪ بێ بەرامبەر — تەرکیز لەسەر تێگەیشتن، ڕوونی و گەشەی گەنجانی نیشتمان.
قووڵ دەچمە ناو پڕۆژەکەت بۆ تێگەیشتنی ڕاستەقینە.
دیاریکردنی کێشە و دۆزینەوەی هەلە شاراوەکان.
پلانێکی ڕوون و کرداری بۆ گەشەی بەردەوام.
جێبەجێکردن، پێوانەکردن و باشترکردنی بەردەوام.
محمد بە دڵ یارمەتی دام، بێ ئەوەی هیچ بەرامبەرێک بخوازێت. بۆ یەکەم جار بیزنسەکەم بە ڕوونی بینی.
بیرۆکەکانم پەرتەوازە بوون. ڕێکی خستن و پلانێکی ئاسانی جێبەجێکردنی بۆ دروستکردم.
زمانێکی سادە و ڕوونی هەیە. وەک هاوڕێیەک هاوکاری دەکات، نەک وەک کەسێک کە دوای پارە بێت.